به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “فه‌ده‌ك”ی كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست داڕمانی ماڵه‌كانیان و هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی مه‌ئموورانی شاره‌داریی ئه‌مشاره، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای چه‌ند كاتژمێر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به نوێنه‌رایه‌تی له باقی خه‌ڵكی ئه‌م شارۆچكه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی شوڕای شاری كرماشان به‌شداریان كرد و له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شوڕای شار، ئێعتڕازی خۆیان پێ ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامانی شوڕای شاریش به‌ڵێنیان دا كه به كێشه‌كانیان ڕابگه‌ن.