به پێی ڕاپۆرتهكان، بەندکراوێکی سیاسی له زیندانی ناوەندی ورمێ کە دوای ئەوەی تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو و نێردرابوویە مهرەخەسی، سەر لەنوێ گەڕێندرایەوە بۆ ناو زیندان.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشهممە ٩ی پووشپەڕ، “محەممەد شەریف سالم”، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ورمێ دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ مهرەخەسی، سهرلهنوێی گەڕێندرایهوه بۆ بەندی سیاسی ئەو زیندانە. جێگهی ئاماژهیه، “محهممهد شهریف سالم” ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، دوای ئەوەیكه لە بەندی قەرەنتینەی زیندان تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی ورمێ گوازرایەوە و لەوێوە ناردرایە مهرەخەسی. محەممەد شەریف سالم تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، هاوینی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و پاییزی هەمان ساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو. ئە وحوکمە مانگی بەفرانبار لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ سێ ساڵ کەم کرایەوە.