کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خوێندکارێکی بواری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان کە ١٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لە دەست داوە و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ تەرمەکه‌ی ڕادەستی بنەماڵەکەی كرایه‌وه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بنەماڵەی “خەلیل مۆرادی” تەمەن ٣٢ ساڵیان ئاگادار كرده‌وه‌ کە کوڕەکەیان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستداوە. “خەلیل مۆرادی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و خوێندکاری دەرمانسازی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە، کە مانگی خەزەڵوەی ٩٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاركانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو. جێگای ئاماژەیە، خەلیل مۆرادی لە کاتی دەستبەسەر کرانی لە هەموو مافە یاساییەکانی خۆی وەکوو: ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.