به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كار له شارستانی خۆی، تووشی ڕووداو بوو و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “ڕاویان” لە ناوچەی کوتۆلی شاری خۆی بە ناوی “یەعقووب سادقی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە کاتی کارکردن بەهۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەستدا. شایانی باسه، ناوبراو خەریکی هەڵکەندنی بناغەی بینایەک بووە کە دیواری ئەو بینایە بە سەریدا ڕووخاوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێك لاوی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، له‌كاتی كار به ده‌زگای باڵابه‌ر له فرۆشگایه‌كی له‌وازم یه‌ده‌كی مۆتۆر سیكلێت له شه‌قامی ١٧ی شه‌هریوه‌ری ئه‌مشاره، تووشی ڕووداو بووه و به هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.