به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له ئه‌نجامی تەقینەوەی مینێكی به‌جێ ماوه له شه‌ڕی ئێران و عێراق لە بەرزاییەکانی سنووری بانە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره به‌سه‌ختی برینداربوو.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری بانە بە ناوی “حەیدەر عەلی یاری” تەمەن ٣٠ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی “سارداو” بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه، ناوبراو ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە. پێویسته ئاماژه بكرێ كه لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینییه‌وه تا ئێستا، لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە شارەکانی سەقز، دێهلۆڕان، مێهران و بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.