له درێژه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له كۆڵبه‌ران، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، چوار كۆڵبه‌ر له سنووری شاری سه‌رده‌شت كرانه ئامانج و به سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵڵاهی و ئیبراهیم ڕەسووڵی” لە ناوچەی “کانی دیناران”ی سەردەشت له لایه‌ن هێزەکانی ڕژیم كرانه ئامانج و به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، ئه‌م چوار کۆڵبەرە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانیش، هێزەکانی ڕژیم لە سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی “عومەر مەسلەحەتی فەرد” خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەستدابوو و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوی “ئومید کوشیار” و “عەبدولڕەحمان شایقی” خەڵکی گوندی “مێرئاوا”ی سەردەشت بریندار ببوون.