به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە حەفتەی ڕابردوو لەکاتی دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرابوو و بهسهختی بریندارببوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، “شارام مستەفاپوور”، خەڵکی گوندی موانای سهر به شاری ورمێ کە حەفتەی ڕابردوو لە کاتی دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژی گوللهی لێکرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی ئهمشاره گیانی لەدەستدا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرابوو و دواتر دەستبەسەر کرابوو.