کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ قه‌زای شاره‌زوور

photo 2020 06 04 11 52 47

photo 2020 06 04 11 52 47

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوڵاتییانی قەزای شارەزوور بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان له‌ به‌رامبه‌ر دادگای بەرایی ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌.

یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌م پێوه‌نده‌دا وتوویه‌تی، ئێمە هاتووین تاوەکو بەشێوازێکی شارستانیانە ناڕەزایەتی خۆمان بە دەسەڵات رابگەیەنین و ناڕازین، چونکە نادادپەروەری و زوڵم و ستەم لە لوتکەدایە و تاوەکو بە مافی خۆمان نەگەین ناوەستین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین لە چەندین شار و شارۆچکەی هەرێم بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و دابەشکردنی مووچە هەرێم بەڕێوەچوو.