لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پیرانشار، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم هاووڵاتییەکی دیکەیان بهناوی “عومهر خاكزاد”، دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار، هاووڵاتییهكی خەڵکی گوندی “شێلم جاڕان”یان دەستبەسەر کردووە. ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە “عومەر خاکزاد” ڕاگەیەندراوە و پاش دەستبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عومەر خاکزاد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەرکرانیدا، بێڕێزیی پێکراوە و لێی دراوە.