کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان


تووش بوونی ١١ به‌ندكراوی زیندانی ورمێ به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراوی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ نەخۆشخانەی “تاڵه‌قانی”ی ئەمشارە ڕاگویزراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، شوناسی سێ کەس لە زیندانییانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوەکانی “فەردین سەیادی” تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی ورمێ، “عەلی قادری” و “حوسێن سەروەری” خەڵکی سەردەشت، ڕاگەیەنەندراوە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا، “محەممەد شەریف سالم”، به‌ندكراوی سیاسیی، لە گرتووخانەی زیندانی ناوەندی ورمێ تووشی نه‌خۆشیی کۆرۆنا بووە و ئەو به‌ندكراوه‌ سیاسییە، پاش کۆتایی دەوا و دەرمانەکەی لە نەخۆشخانەی “تاڵه‌قانی” مەرەخەس کراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز و سنه

-

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و كیشوه‌ری له‌ چه‌ند شار

-

ئه‌منیه‌تی كردنی سنه‌ بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی کرێکار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

-

بانگهێشتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ سنه‌ و تاران

-