ده‌وڵه‌تی یونان به ئامانجی كه‌م كردنه‌وه‌ی جه‌معییه‌تی په‌ناخوازان له كه‌مپه‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌نیازه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، زیاتر له ١٠ هه‌زار په‌ناخواز كه له‌م دواییانه‌دا مافی په‌نابه‌رییه‌تیان قه‌بووڵ كراوه، له‌شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ده‌ربكات.
له‌م پێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی یونان ڕایگه‌یاندووه به نیازه، شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌م په‌ناخوازانه بنێته ئێختیاری ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه له ئێستادا له كه‌مپه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ئه‌م وڵاته جێگیر كراون. ئامانج له‌م ته‌رحه، كه‌م كردنه‌وه‌ی جه‌معییه‌تی كه‌مپه‌كانی په‌ناخوازان له دوورگه‌كانی ده‌ریای ئێژه ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌پێی یاساكانی ده‌وڵه‌تی یونان، ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه مافی په‌نابه‌رییه‌تیان قه‌بووڵ كراوه، یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان هه‌یه كه شوێنی نیشته‌جێ بوونیان چۆڵ كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌م په‌ناخوازانه ده‌یانتوانی شه‌ش مانگ له‌م شوێنانه بمێننه‌وه.