پزیشكانی نیجێرییه ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به نیازن له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی دژواری كار و نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ست بده‌نه مانگرتن.
ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی نیجێرییه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه له ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ند نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردن و باشتر كردنی بژێوی ژیانی پزیشكان و دابین نه‌كردنی ئه‌منییه‌تی گیانیان، مانگرتنێكی بێ‌سنوور به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌م وڵاته، ده‌ستی كردووه به ده‌ركردن یاخود كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقی كارمه‌نده‌كانی ده‌رمانی نیجێرییه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌نه‌بردنی یاساكانی پێوه‌ندیدار به كارمه‌ندانی بێهداشت، یه‌كێكی دیكه له هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیی پزیشكانی نیجێرییه ڕاگه‌یه‌ندراوه.