كرێكارانی پێترۆشیمیی ڕێجالی ماهشه‌هر هه‌ڵكه‌وتوو له شارستانی ماهشه‌هر، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان له‌وانه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و كێشه و گرفته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به حه‌قده‌سته‌كانیان و باروودۆخی جوگرافیایی شوێنی كاره‌كه‌یان ناڕازین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه پێترۆشیمی رێجال، ٤٠٠ كرێكاری به قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆوه هه‌یه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌یگیری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفتی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. ساڵی ٩٨ له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام هه‌تا ئێستا په‌یگیریی كرێكاران له ڕێگه‌ی فه‌رمانداریی ماهشه‌هر و باقیی به‌رپرسانی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووریی پێترۆشیمی، هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.