خۆپیشاندانه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی كه‌سێكی ڕه‌شپێستی مه‌ده‌نی به ده‌ستی پۆلیس، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو.
له حاڵێكدا خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه كه میدیا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا باسیان له مه‌رگی لاوێكی ١٩ ساڵه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان له شاری “دیترۆیت” له ئه‌یاله‌تی میشیگان كرووده. هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م لاوه ١٩ ساڵه‌یه له لایه‌ن كه‌سێكی ئۆتۆمبێل سواره‌وه كراوه‌ته ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له نیۆیۆرك، ئاتلانتا، لۆس ئانجێلێس و واشنگتۆن له‌گه‌ڵ پۆلیس تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون. خۆپیشانده‌ران خوازیاری عه‌داڵه‌تن و له واشنگتۆن سه‌دان كه‌س له به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی دا كۆبوونه‌وه و به نیشانه ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگاكانی هاتووچۆیان بۆ كۆشكی سپی به‌ست.