بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژماره‌یه‌ك لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “مۆحسین ده‌روێش زاده” و “ئیبراهیم جوردیزج” خه‌ڵكی گوندی “كه‌ركووش”ی سه‌ر به شاری خۆی كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادەی شاری برووجێرد، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی سەقزیان بە ناوی ” هادی گوڵابی” تەمەن ٤١ ساڵیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و به هۆیەوە ناوبراو گیانی لە دەستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١١ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و توركییه برینداربوون یاخود گیانیان له‌ده‌ستداوه.