
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی شوێنی كار، لانیكه‌م ٣ كرێكار له شاره‌كانی قۆم و ره‌فسه‌نجان بوونه قوربانی.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بڵواری “غه‌دیر” له شاری قۆم، به‌هۆی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندرابوو و گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ره‌فسه‌نجان، له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵه‌كه، به‌ربووه‌وه ناو ئه‌م چاڵه و به سه‌ختی برینداربوو.
