
ئاژانسی په‌ناخوازانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكیدا ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له یه‌مه‌ن، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌م وڵاته به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر چووه‌ته‌سه‌رێ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چوونه‌سه‌روه‌ی ژماره‌ی منداڵانی كار و هاوسه‌رگیری منداڵان له‌م وڵاته كردووه.
به‌ته‌ی ئه‌م ئاژانسه، نزیكه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن تووشی به‌دخوراكی بوون و پێویستییان به یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌كان هه‌یه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان حه‌فته‌ی ڕابردووش ڕایگه‌یاندبوو كه سیستمی بێهداشتی له یه‌مه‌ن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تووشی قه‌یران بووه و خوازیاری دابین كردنی بودجه‌ی خێرا بۆ ئه‌م سازمانه ببوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه یه‌مه‌ن له نێوان ده‌وڵه‌تی لایه‌نگری عه‌ره‌بستانی سعوودی و حوسییه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی، كراوه به دوو به‌ش.
