
ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، هوشداری دا كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ئێستادا ڕه‌وتی كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا ئه‌زمون ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێشگیرانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ویرووسه زووتر له كاتی خۆی لابه‌ن یاخود كه‌می كه‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌روا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی نوێی ئه‌م ویرووسه له ئارادایه و شه‌پۆلی دووهه‌می مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی به‌شی دۆخی نائاسایی له ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه كه دونیا له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی یه‌كه‌می ئه‌م ویرووسه دهستهوهیهخهیه. له حاڵێكدا كه ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له زۆربه‌ی وڵاتان ڕووی له‌م كه‌م كردن كردووه، به‌ڵام ئاماره‌كان له وڵاتانی وه‌ك، ئه‌مریكای مه‌ركه‌زی، جنووبی ئاسیا و ئه‌فریقا هه‌روا ڕووی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: نه‌خۆشییه‌كانی واگیردار زۆرجار به شێوه‌ی شه‌پۆڵ شه‌پۆڵ بڵاو ده‌بنه‌وه و ئه‌مه به‌م واتایه‌یه كه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌م ویرووسه له‌و وڵاتانه‌ی كه ژماره‌ی گیرۆده بووان ڕووی كه‌م بوونه، له ئارادایه.
