هاووڵاتیانی دانیشتووی به‌شی غه‌یزانییه له به‌رامبه‌ر وێستگه‌ی به‌هێزكردنی گوشاری ئاوی “نه‌زهه”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاو و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی واده و به‌ڵێنیه‌كانی ئۆستاندار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه، “پڕتووكانی هێڵه‌كانی گه‌یاندنی ئاو بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پۆمپاژی ئاوی ٤٠ ئاوایی پڕ جه‌معیه‌تی به‌شی غه‌یزانییه و هه‌ر ٤ ڕۆژ ته‌نیا یه‌ك جار بۆ ماوه‌ی ٤ كاتژمێر ئاویان ێپده‌گا. ئاوی پێویستی بۆ به‌شه كه له ٤٠ ئاوایی پێكهاتووه پێویسته به تانكێری سه‌ییار دابین بكرێت”. شایانی باسه، ناڕازیان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردانیش له ناڕه‌زایه‌تی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئۆستانی، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و ڕێگای “ئه‌هواز ــ ڕامهۆرمۆز”یان به‌ستبوو و له ئه‌نجامی دا له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ك له دانیشتووان بریندار بوون.