کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان


گیان له‌ده‌ست دانی هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری له‌ كرماشان

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌هۆی هێرشی مه‌ئموورانی شاره‌داری

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خەڵکی کرماشان له‌ لایەن مه‌ئموورانی شاره‌داریی ئەمشارەوە لەکاتی ڕووخانی خانووەکەیدا دراوه‌ته‌ بەر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌داریی ناوچەی ٣ی کرماشان بە مەبەستی ڕووخاندنی خانوویەک ڕۆیشتوونه‌ته‌ گەڕەکەی فەدەکی ئەمشارە و له‌ كاتی ڕووخاندنی خانووه‌كه‌دا لەگەل بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەو ڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵه‌ به‌هۆی لێدان و توندوتیژیی مه‌ئموورانی شاره‌داری به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و پاش كاتژمێرێك له‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی شاری كرماشان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.