ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەی نێوان سنووری باشماق بۆ شاری مەریوان، هاووڵاتیه‌ك گیانی لەدەست دا و ٤ هاووڵاتی دیكه‌ش دیکە بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه بە هۆی پێکدادانی دوو ماشێنی سه‌واری لە جادەی نێوان سنووری باشماق ـــ مەریوان ڕووی داوه به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له موسافره‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون کە خەڵکی ئاوایی نێگڵی سه‌ربه مەریوان بوون. شایانی باسه، خراپی و ناستاندارد بوونی ڕیگاوبان، لە خوارەوە بوونی چۆنایەتی جۆری ئۆتۆمبیلەکانی ئێران، نەبوونی تابلۆی ڕینمایی هات و چۆ، کەمتەرخەمی شۆفیران سەرکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچوون لە ئێران و کوردستان کە ڕۆژانە قووربانی لێ دەکەوێتەوە.