ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ و ٢ ده‌هۆمی ڕیشتیر شاری دووگونبه‌دان له ئۆستانی كوهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌دی له‌رزاند و دوابه‌دوای ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه، دۆخی نارنجی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١٠ كیلومیتری زه‌وی و له ١٤ كیلومیتری شاری دووگونبه‌دان و ٤١ كیلومیتری شاری سه‌رده‌شت له ئۆستانی خوزستان ڕوویدا. به‌وته‌ی وته‌بێژی سازمانی ئۆرژانسی ئێران، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه هه‌تا ئێستا ١٦ كه‌س برینداربوون، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.