کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ نێوان كرێكارانی بیناسازی له‌ ئۆستانی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ نێوان كرێكارانی بیناسازی له‌

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ نێوان كرێكارانی بیناسازی له‌

بەرپرسی کانوونی ئەنجومەنی سێنفی کرێکاران و وەستاکارانی بیناسازی ئۆستانی كوردستان ڕاگه‌یاندووه‌: کرێکارانی بیناسازی لە ئۆستانه‌ سنوورییەکان، به‌ر لە هاتنی کۆرۆناش لەگەڵ کێشەی بێکاری بەرەوڕوو بوون، بەڵام ئێستا بێکاری داوێنی ئەو کرێکارانەی گرتووە و زیاتر لە ٦٠ بۆ ٧٠ له‌سه‌دی کرێکارانی بیناسازی لە ساڵی نوێ بێکارن.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: بە هاتنی کۆرۆنا، بارودۆخەکە خراپتر بووە و کرێکارانی بیناسازی بیمەی بێکاری نایناگرێتەوە و ئەو کرێکارانە سندووقی بیمەی بێکارییان نییە. بەرپرسی ئەنجومەنی سێنفی کرێکاران و وەستاکاران هەروەها ئاماژە بە دۆخی نالەباری کرێکارانی ڕۆژمزد کرد و ڕایگەیاندووه‌: بە هاتنی کۆرۆنا، سنوورەکان بە تەواوەتی داخراوە و تەنیا لە ناوچەی هەورامانات، ٤ تا ٥ هەزار بنەماڵە کە لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن و بە داخستنی سنوورەکان، ئەو بنەماڵانە هیچ سەرچاوەی داهاتێکیان نییە. ده‌شڵێت: زۆرێک لە کۆڵبەران، زەمانێک کرێکارانی پسپۆڕی بیناسازی بوون، کە بەهۆی بێکاری یان داخرانی یەکەکانی بەرهەمهێنان، ڕوویان لە پیشەی کۆڵبەری کردوووە.