کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به‌ ئێعدام

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور 3

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور 3

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، پاش دوو حەفتە لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ورمێوه‌ بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.

پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدوڵڵاپوور لەو بارەوە ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە سەردانی دادگای ورمێیان کردووە، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم به‌ شێوه‌ی ناشایست و بێڕێزانە له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسووكه‌وتیان كردبوو. شایانی باسه‌، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٠١٦ هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای نزیک بە سێ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجەیەکی زۆر، بۆ زیندانی ورمێ گوازرابوویەوە. ناوبراو مانگی ڕێبەندانی  ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ورمێ بە بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٨، حوکمی ئێعدامی ناوبراو ته‌ئید كرا بە فەرمی بە پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.