
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه كرێكارانی ناڕازی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز، هێزه‌كانی گاردی ویژه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكاران و ته‌قه‌یان لێكردوون
كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی په‌سندكراوی شۆرای باڵای كار و هه‌روه‌ها دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، هێزه‌كانی گاردی ویژه له‌سه‌ر داوای جێگری شاره‌داریی ئه‌هواز هێرشیان كرووه‌ته سه‌ر كرێكاران و ته‌قه‌یان لێكردوون. شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران به‌هۆی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌وه بریندار بوون و یه‌كێك له كرێكارانی به‌ناوی ڕه‌زا شه‌ریفی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزه ئه‌منیه‌كان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كرێكاران گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون.
