کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ ورمێ

لاوێکی خەڵکی گوندی “گەرگول”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێ، بە ناوی “شەهاب ئاجی” تەمەن ٢٣ ساڵ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی گوڵان،دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ورمێ کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک له‌ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسه‌، لە ماوەی ڕابردوودا، ناوەندە ئەمنییەتییەکان چەندین جار ناوبراویان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی شنۆ بە ناوی “یووسف ئیبراهیم‌زادە”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تەورێز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه‌. شایانی باسه‌، پاش دەسبەسەرکرانی دوو لاوی دیکەی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” بە ناوەکانی “ئالان بەنگین و یەحیا ئیبراهیمی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسی ئەو لاوە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.