سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵان، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانە سنووریەکانی شنۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە ”سەفەر پیلئەفکەن“ تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی پووشاوێ ڕاگەیاندراوه. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکان، لەماوەی مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لانیكهم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٨ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. لە کۆی ئەو حاڵەتانە ١٣ حاڵەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ٣ حاڵەتی بە هۆکاری سروشتی بوونەتە قوربانی.