لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “بێهزاد ساڵحی” تەمەن ١٨ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی گوڵان، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ له لایهن هێزهكانی ڕژیم كرایه ئامانج و گیانی لەدەستدا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو خەڵکی ئاوایی “شش بید علیا”ی سەر بە شاری ڕوانسەرە و بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاغ ماشینهكهی دراوهته بەر دستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەست داوه. شایانی باسە، ئەوە یەکەم جار نییە کە ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتیان بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپولی قاچاغ دەدرێتە بەر گوللە و لە ئاکامدا سەرنشینەکانیان گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.