چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییەک به ناوی “مەسعوود محەممەدی” تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، ناڕوونە.
ناوبراو نزیك به مانگێك لهمهوبهر، لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوه و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و سەرەڕای بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون بەنیسبەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە خودەبوێرن. شایانی باسه، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی مەسعوود محەممەدی لە بەر دهستدا، نییە.