بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە یەکێک لە شارەدێکانی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە نێوان هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژبەری حکومەت هاتە ئاراوە و بههۆیهوه لانیکەم سێ کەس لە هێزەکانی ئیران بریندار بوون.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی هەینی ٢٦ی مانگی گوڵان، شەر و تێکهەڵچوون لە نێوان یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕژیم و هێزی چەکدارەکانی جێگیر لە پایەگای شارەدێی “زێوە” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ڕووی داو و بە هۆی ئەم تێکهەڵچوونە، لانیکەم سێ کەس لە هێزەکانی جێگیر لە پایگای زێوە کە کەسێکیان فەرماندەی پایەگایە بە سەختی بریندار بوون. جێگهی ئاماژهیه، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ كام له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم بەرپرسیارەتی ئەو تێکهەڵچوونە وە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی ئێرانیش هیچیان لەوبارووە بڵاو نەکردووەتەوە.