لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ئەسعەد سوور لاچینی، ڕێبوار سەید محەممەدی و خالید سەید محەممەدی” لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاووڵاتییە پیرانشارییە لەبەردەستدا، نییە. ههر لەم پێوهندهدا، و لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، ٥ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “عەلی قادری”، “محەممەد قادری”، “حیسامەدین پیرانی”، “ئەمیر قادری” و “سەلام باپیروەند”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.