ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “کانی زەردی” شاری سەردەشت، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ڕه‌به‌ت” به ناوی “محه‌ممه‌د ئیبراهیم زاده” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر كه بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان ڕوویان له سنووره‌كان كردبوو به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.