ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێشووی فوولادی زاگرۆسی قۆروه له ئاست لانیكه‌م حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و له لایه‌ن شۆرای باڵای كاری ڕژیم، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه “ئێمه كرێكاران یه‌كگرتووانه تا دیاری كردنی حه‌قده‌سته‌كان به پێی ماده‌ی ٤١ی یاسای كار و به پێی ته‌وه‌رۆمی واقعی، بێده‌نگ نابین و مافی خۆمان وه‌رده‌گرین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانیش كرێین”. شایانی باسه له كۆتاییدا كرێكارانی ناڕازی، پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له هه‌موو جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی كرد.