ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان، ئەندامانی یانەی فەرهەنگی و شاخەوانی “هەڵگورد”ی پیرانشار چالاکییەکی فەرهەنگی، ژینگەپاریزییان لەو شارەدا بەڕێوەبرد.
لەو هەڵمەتەدا کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی دڵسۆز و ژینگەدۆستەوە بەڕێوەچوو، نزیکەی ١٥٠ نەمام کە بریتی بوون لە قەزوان، بەڕوو، بادام و چەند ڕیشە کاج، بە شێوازێکی زانستی چێندران. شایانی باسە، ئەنجومەن و ڕێکخراوە ژینگەدۆستەکان لەسەر دەستی کەسانی دڵسۆز و خۆبەخش ساڵانە چەندین چالاکی ژینگەپارێزی، وەک خاوێن کردنەوەی ژینگە، نەمام چاندن و هۆشداریدان بە خەڵک لە پەیوەندی لەگەڵ پاراستی ژینگە چەندین کۆڕ و سمیناری تایبەت بەڕێوەدەبەن.