بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لهدژی دواکەوتنی موچەکانیان لە سلێمانی كۆبوونهوه و بایکۆتی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنوری پارێزگاکەیان کرد.
نوێنەری كارمهندانی ناڕازیی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیارمانداوە نەچینە سەر ئەرکەکانمان لە بەشی فریاکەوتنەکانی ناو شاری سلێمانی، هەڵەبجەی تازە، دوکان، سەیدسادق، دەربەندیخان، پێنجوێن، گەرمیان، هەڵەبجە، راپەڕین، رانیە و کۆیە. وتیشی، نزیکەی ٦٠ رۆژه موچەمان وەرنەگرتووە و بژێوی ژیانمان تەنها لەسەر موچەکانمانە. ئاماژەی بەوەشکرد، سێ مانگی موچەکانمان لەلایەن حكومهت دواخراوه. نوێنەری پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی باسی لەوەش کرد، داواکارییەکانیان بریتییە لە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک و دابەشکردنی موچەی مانگانە هەموو ٣٠ رۆژێک جارێک. ئهمه لهكاتێكدایه كه ڕۆژی دووشهممه ٨ی مانگی گوڵان، کارمەندانی تەندروستی لە سەرجەم شوێنە ساردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، دژی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاندبوو.