کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ شاری بانه‌

برگزاری مراسم اول ماه مه در بانه1

برگزاری مراسم اول ماه مه در بانه1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: رۆژی دوشەممە ٨ی مانگی گوڵان كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری بانه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌ه‌رتا به‌ سروودی ئه‌نترناسیوناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كورته‌ باسێكی سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و خه‌باتی چینی كرێكار له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ پێشكه‌ش كرد. دواتر له‌ناو به‌شداربوواندا باس و ڕاوێژی ئازاد سه‌باره‌ت به‌ دۆخی چینی كرێكاری ئێران و كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌نجام درا. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ دوای دوو كاتژمێر له‌ناو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هات.