بهپێی ڕاپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری مەریوان پاش زیاتر لە سێ مانگ زیندان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، بە دانانی وهسیقهی ٧٠ میلیۆن تمەنی مەرەخەسی پێدرا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی گوڵان، “بڕیار کاوە” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ” ی مەریوان، پاش زیاتر لە سێ مانگ بەندکران بە دانانی وهسیقهی ٧٠ میلیۆن تمەنی ناردرایهوه بۆ مەرەخەسی ١٠ رۆژه. بڕیار کاوە مانگی رەزبەری ساڵی ٩٨ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و لە مانگی رەشەممەی هەمان ساڵ لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری مەریوان بە تۆمەتی “پێوەندی لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا كه دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوکمە بۆ ٢ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.