ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بە هۆی بڵاوبوونهوهی ویرووسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی کاری بیناسازی، ٢٥ هەزار کرێکار لە کرماشان بیکار بوون.
بەرپرسی گشتیی ڕێگاوبانی ئۆستانی کرماشان ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی گوڵان، لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێگاوبان و شۆرای بیناسازیی کرماشاندا وتی: بەهۆی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی خەڵک و هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ، ٢٥ هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئۆستانی کرماشان کارەکانیان لەدەست داوە و لە دۆخێکی خراپدا دەژین. ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی ئەم کرێکارانە بیمەی بێکاریشیان نییە هەر بۆیە ناتوانن لە بیمەی بێکاری کەڵک وەربگرن.