کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ستدانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ورمێ

ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لەماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا چوار بەندکراوی زیندانی ورمێ دوای گواستنەوەیان بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشكییەکانی ئەو شارە، گیانیان لە دەست‌ دا و بەم پێیە رێژەی ئەو بەندکراوانەی کە لەو زیندانە بە هۆی تووشبوون بە کرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووه‌ته‌ ٧ کەس.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، رۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە چوار بەندکراوی بەندی پاک (قەرەنتینە)ی زیندانی ورمێ کە بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییان ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی ئەو شارە کرابوون، هەر لەو رۆژەدا گیانیان لەدەست دا. ئەو بەندکراوانە لە بەندی ٣ و ٤ی ئه‌م زیندانه‌ بوون و وێڕای ١٧ بەندکراوی دیکەی تووشبوو بە کرۆنا گوازرابوونەوە بۆ بەندی پاکی ئەو زیندانە. شایانی باسه‌، ژمارەی بەندکراوانی بەندی ٣ و ٤ی زیندانی ناوەندیی ورمێ ٥٠٠ کەسە و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانییان بچێته‌ سه‌ره‌وه‌.