کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی چالاكێكی ژینگه‌پارێزی له‌ ئیلام

چالاکێکی ژینگەپارێزی ئیلامی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست

چالاکێکی ژینگەپارێزی ئیلامی بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوە، نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سراولەی کارزانی شاری ئیلام بە ناوی “ئیسمائیل حەمیدیان”، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو یەکێک لەو کەسانەیە کە دژی ئاسمیلەکردن واته‌ “له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگ”ی ئیلام بووە و بە چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتەوە خرابووە ژێر گوشارەوە. هەروەها ناوبراو یەکێک لە چالاکە ژینگەپارێزییەکانی ئیلام بووە کە زۆرترین چالاکیی لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی ئیلامدا هەبووە. شایانی باسه‌، ئەو نووسەر و چالاکە ژینگەپارێزییە، پاش حه‌فته‌یه‌ك بێهۆشیی درێژخایەن، ڕۆژی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.