کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ستدانی تازه‌لاوێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ ده‌ستدانی تازه‌لاوێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیان له‌ ده‌ستدانی تازه‌لاوێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، تازه‌لاوێك کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، پاش گوازرانه‌وه‌ی بۆ بەندیخانەی میاندواو لەژێ ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی له‌ده‌ستدا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلیوە، “دانیال زەینەلعابدین” خەڵکی مهاباد، کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواودا کوژرا. شایانی باسه‌، ناوبراو لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵ بووە و حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپاوه‌ و چەند رۆژ به‌ر له‌ ڕاپه‌ڕینی بەندکراوانی زیندانی مهاباد دوور خرابۆوە بۆ زیندانی میاندواو. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی دانیال رایگەیاندووه‌ کە رۆڵەکەیان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی زیندانی میاندواو گیانی لە دەست داوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، دانیال زەینەلعابدین لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی” کەماڵ ئەسغاری” و ” دانیال دیوانی ئازەر” لە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ٩٧ یەکێک لە هاوڕێکانی خۆیان بە ناوی ” سادق بەرمەکی” تەمەن ١٩ ساڵیان کوشتبوو و هەر سێکیان لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٨ بە ئێعدام مەحکووم کرابوون و حوکمەکەشیان لە دیوانی باڵای وڵاتدا پەسند کرابوو.