كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی ڕێكخراوی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له تاران، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه، كه‌مبوونی نه‌ختینه حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینگه‌كانی ڕێكخراوی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان، هه‌ڕه‌شه له ناڕازییان كراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بده‌ن، له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن.