
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له شاری بانه ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ڕه‌شه‌ممه بۆ ڕێزگرتن له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ه‌رتا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. دواتر یه‌كێك له به‌شداربووان به‌م بۆنه‌وه وتارێكی سه‌باره‌ت به مێژووی ٨ی مارس و نادادپه‌روه‌ریی و نایه‌كسانییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا له‌دژی ژنان پێشكه‌ش كرد. له‌درێژه‌دا، له‌ناو به‌شداربوواندا باس و ڕاوێژی ئازاد كراوه و ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌ناو كه‌شوهه‌وایه‌كی دۆستانه كۆتایی پێهاتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری بانه باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له تێکۆشە رانی ئە م شارە به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، هه‌ستاون به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و شیرینی له ناو خه‌ڵكدا.
