کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک ناڕەزایەتی خۆی لە به‌رامبه‌ر حوکمی لەسێدارەدانی ٣ بەندکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەربڕی.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی لەسێدارەدانی ٣ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ  بە ناوەکانی “ئەمیر حوسێن مورادی، محەممەد ڕەجەبی وسەعید تەمجیدی” ڕوونیشیکردەوە کە ئەو ٣ بەندکراوە لە دادگایەکی عادڵانەدا دادگایی نەکراون و تەنانەت مافی بوونی پارێزەریشیان پێنەدراوە و لە ژێر ئەشکەنجەدا دانیان بەو تاوانانەدا ناوە کە کۆماری ئیسلامی ویستوویەتی بیداتە پاڵیان. شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەستدا و بە دەیان هەزار کەسیش بریندار و دەستبەسەر کران و بەشێکیشیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا کە دواترلە قەراخ شارەکاندا تەرمەکانیان لە لایەن خەڵکەوە دەدۆزرانەوە.