ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی فورییه، ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له ڕۆژی كۆمه‌ڵه له شاری فرانكفورت به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان، چالاكانی سیاسیی، نوێنه‌رانی حیزبه‌كان و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و لایه‌نگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی شوڕشگێرانه‌ی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا، “عادل ئه‌لیاسی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان كۆڕی سرودی كۆمه‌ڵه، سرودی “سوره سوار”یان پێشكه‌ش كرد. له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه، په‌یام و برووسكه‌ی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان خوێندرایه‌وه. به‌شی دووهه‌م و كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه به شایی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.