کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ته‌بلیغی به‌ بوونه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

فعالیت تبلیغی به مناسبت روز کومه له در سقز2

فعالیت تبلیغی به مناسبت روز کومه له در سقز2

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ درێژه‌ی چالاكیه ته‌بلێغییه‌كان به‌ بوونه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، تراكت و ئێعلامییه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاستی شار له‌وانه‌: “ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی جامعه‌، مه‌یدانی هه‌ڵۆ، بازاری تاجوانچی، پردی هه‌وایی، چوارڕای ئازادی، مه‌یدانی میوه‌ فرۆشانی عرفانی، بازاری گه‌وره‌ی تاناكۆرا، شه‌قامی ساحلی، شه‌هره‌كی دانشگا، شه‌ریف ئاوا، مه‌یدانی گه‌وره‌ی ته‌ڕه‌بار و میوه‌، شه‌قامی دۆكتۆر خالدی، شه‌قامی مۆعه‌لیم، ڕۆده‌كی، شۆهه‌دا، كۆچه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆهه‌دا، شه‌قامی سه‌عدی، شه‌قامی جامی و كۆچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، شه‌قامی فه‌خری ڕازی، ته‌په‌ ماڵان، شیووی جوتیاران”، تراكت و ئێتلاعییه‌ به‌ بۆنه‌ی  “٢٦ی ڕێبه‌ندانیان بڵاو كرده‌وه‌.  به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ كۆمۆنیست محه‌ممه‌د حۆسه‌ین كه‌ریمی، بژی كۆمه‌ڵه‌، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبه‌ندان به‌شێك له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌م تراكت و بڵاو كراوانه‌ بوون. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیانبه‌خت كردوو “محه‌ممه‌د حۆسه‌ین كه‌ریمی” كۆبوونه‌وه‌ و یاد و فیداكارییه‌كانیان به‌رز ڕاگرت.