ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە له سەرەتای هاوینی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عەبدولخالق خەیاڵی” ناسراو بە “عەتا قۆخی” کە ٧ مانگ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا هه‌روا بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه، بنەماڵەی ناوبراو لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا له‌ترسی ئه‌وه‌یكه کێشەیەک بۆ ناوبراو نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئەو هەواڵەیان میدایی نەکردووەتەوە.