کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی بارمته‌ له‌ شاری كامیاران

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “کامبیز ئەسەدی” هونەرمەندی خەڵکی شاری کامیاران کە نزیک بە مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگاییه‌كه‌ی لە زیندان ئازاد کراوە.

“کامبیز ئەسەدی”، هونەرمەند و بەرپرسی فێرگەی مۆسیقای “دەنگی چیا”، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوو.