به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری بانه، به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنی پارچه شێعرێك شكێندراوه. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر له‌ناو بهشداربوواندان باس و ڕاوێژی ئازاد سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ڕۆژ ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌ناو شای و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێ هاتووه.