ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بارینی به‌فر و ڕنوو له ئۆستانی گیلان، لانیكه‌م حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی بارینی زۆری به‌فر له گیلان، به‌رقی زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار ماڵ پچڕاوه و هه‌روه‌ها ئاوی شاریش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م ئۆستانه به‌ستوویه‌تی. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێوه‌ندییه‌كانی گیلان، هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی پچڕانی به‌رق، ٦٠ له‌سه‌دی ڕه‌هه‌نده‌كانی پێوه‌ندی و مۆخابه‌راتی له‌وانه، ته‌له‌یفوونی فیكس و هێڵی مۆبایل پچڕاون. هاوكات وته‌بێژی ڕێكخراوی ئۆرژانس باسی له مه‌رگی لانیكه‌م ٧ كه‌س به‌هۆی ڕنووی به‌فر له ئاوایی “رشته رودبالا” له شارستانی ڕوودبار كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه دوو كه‌سی دیكه‌ش له ئۆستانی گیلانی به‌هۆی ڕووداوی هاوشێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.